گەورەترین و بەهێزترین و گرانبەهاترین كۆمپیوتەر لە جیهاندا لەكوێیە و بۆچی بەكاردێت؟

17/02/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
حكومەتی بەریتانیا ئاشكرایكرد، گەورەترین و بەهێزترین و گرانبەهاترین كۆمپیوتەر لەجیهاندا بنیاتدەنێت و بۆ ئەوەش ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلاری دابینكردوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردوەتەوە، كۆمپیوتەرە نوێیەكە بۆ پێشكەشكردنی داتاكانی تایبەت بە كەشوهەوا بەشێوەیەكی وردتر  بەكاردەهێنرێت.
هەروەها ئەو كۆمپیوتەرە بۆ پێشبینیكردنی زریان بەشێوەیەكی زۆر وردتر پشتی پێدەبەسترێت، هەروەك حساباتی ورد دەكات بۆ دیاریكردنی ئەو شوێنانەی پێویستە بەربەستیان لێ دروستبكرێت بۆ بەرپەرچدانەوەی زریان، سەرەڕای پێشبینیكردنی گۆڕانكاریەكانی ئاو و هەوای سەر گۆی زەوی.
لە پاڵ ئەو كارانەدا، كۆمپیوتەرە نوێیەكە ئاگاداریش دەداتە فڕۆكەخانەكان بۆئەوەی ئامادەكاری بكەن بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاو، زانیاری زۆر وردتریش دەداتە كەرتی وزە.
ئاژانسەكە ئەوەشی بڵاوكردوەتەوە، كۆمپیوتەرە زەبەلاحەكە ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و لە كۆتایی ساڵی 2022دا تەواودەبێت، هەروەها لەلایەن دەستەی كەشناسی بەریتانیاوە بەكاردەهێنرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group