نه‌وا
سه‌رۆكایه‌تیه‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم رایانگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق جێه‌ی دڵنیایی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كانی وڵاته‌كه نین.
رۆژی دووشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌ره‌كییه‌كان و شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه، كار بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێك ده‌كه‌ین كه توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای عێراقی هه‌بێت و كاری جددی بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ عێراق و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكات و جێگه‌ی بڕوا و متمانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق بێت.
راشیانگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌ڵلاوییه‌وه نراون بۆ زۆرێك له‌لایه‌ن و پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق جێگه‌ی دڵنیایی و متمانه نین، بۆیه داوا ده‌كه‌ین كه پێویسته پێداچوونه‌وه به شێوازی كار و به‌رنامه‌كه‌یدا بكرێته‌وه به جۆرێك كه حكوومه‌تی ئاینده داخوازیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق، بهێنێته دی.
له كۆتاییشدا باس له‌وه‌كراوه، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق، له گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان:
ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی لایه‌نه سیاسییه‌كان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/2/2020 به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كان، به به‌شداریی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی فیدرالی عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به خستنه‌ڕووی ده‌ره‌نجامه‌كانی سه‌ردانی شاندی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ به‌غدا و گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان و به‌ڕێز محه‌مه‌د عه‌للاوی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو.
دوای گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامی سه‌ردانی شانده‌كه، له ڕوانگه‌ی په‌رۆشی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی ئێستای عێراق و به‌شدارییه‌كی كارا له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م ده‌ره‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
1- كار بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێك ده‌كه‌ین كه توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای عێراقی هه‌بێت و كاری جددی بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ عێراق و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكات و جێگه‌ی بڕوا و متمانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق بێت.
2- ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌ڵلاوییه‌وه نراون بۆ زۆرێك له لایه‌ن و پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق جێگه‌ی دڵنیایی و متمانه نین، بۆیه داوا ده‌كه‌ین كه پێویسته پێداچوونه‌وه به شێوازی كار و به‌رنامه‌كه‌یدا بكرێته‌وه به جۆرێك كه حكوومه‌تی ئاینده داخوازیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق، بهێنێته دی.
3- داكۆكی و پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، پێكهاته‌كانی كوردستان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها لایه‌نی شه‌رعیی بڕیارده‌رن له ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی فیدرالی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ی نیشتمانی و هاوسه‌نگی و سازان.
4- ئێستا عێراق ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاتی گه‌وره‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بووه‌ته‌وه و به وه‌رچه‌رخانێكی مه‌ترسیداری مێژوویی‌دا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه داوا ده‌كه‌ین كه پێویسته سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و بگه‌نه بڕیارێكی یه‌كگرتووی نیشتمانی.
5- له‌پێناو هێنادی ئه‌م ئامانجانه‌دا، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق، له گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.