نه‌وا
به‌هۆی پێكدادانی نێوان مسوڵمانان و هیندوسهكانی هیندستان له شاری نیودێلهی، لانی كه‌م 23 كه‌س له هه‌ردوولا كوژران.
به‌پێی میدیاكانی ئه‌و وڵاته پێكدادانه‌كه له رۆژی سێ شه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكردووه و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام بووه و جیا له كوژرانی 23 كه‌س، چه‌ندین خانووی مسوڵمانه‌كانیش رووبه‌ڕووی سوتاندن و تاڵان كردن بوه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسان كه له ناوچه‌ی رووداوه‌كه بوون پۆلیسیان به كه‌متره‌خه‌می له رێگری كردن له سوتاندن و تاڵانكردنی ماڵی هاوڵاتیان تۆمه‌تبار كردووه.
ئه‌و پێكدادانه دوای ئه‌وه روویدا كه لایه‌نگران و دژبه‌رانی یاسای نوێی پێدانی ره‌گه‌زنامه به‌ره‌وڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
به‌پێی یاساكه، كه له كۆتایی ساڵی رابردوو په‌سه‌ندكرا، ره‌گه‌زنامه ته‌نها ده‌درێته كۆچبه‌رانی نامسوڵمان، به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆچبه‌رانی مسوڵمان و دانیشتوانی مسوڵمانی هیندستان دژی یاساكه وه‌ستاونه‌ته‌وه و به یاسایه‌كی نادادپه‌روه‌رانه ناوی ده‌به‌ن.