نه‌وا
یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه یارییه‌كانی خولی وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار دواخست، یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش كۆمه‌ڵگه وه‌رزشیه‌كه‌ی داده‌خات، به‌هۆی توشبونی یه‌كێك له یاریزانانی تیمی پله یه‌كی باسكه‌ی یانه‌كه‌وه.
خافێر تیباس سه‌رۆكی لالیگای ئیسپانی رایگه‌یاند، له‌مڕۆوه و له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی ئیسپانیا یارییه‌كانی خولی ئیسپانیا (لالیگا) بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار راده‌گرن.
لای خۆیه‌وه یانه‌ی ریال مه‌درید له بڵاوكراوه‌یه‌كدا به‌هۆی توشبونی یه‌كێك له یاریزانانی تیپی باسكه‌ی یانه‌كه‌یه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه سه‌رجه‌م یاریزانانی تۆپی پێ و تۆپی باسكه‌ی یانه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ له كارانتینهدا ده‌بن.
به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌ی یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیاشه‌وه، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئه‌نجام نادرێت.