نه‌وا
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19)ه‌وه سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان راده‌وه‌ستن و چاره‌نوسی خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانیش به نادیاری ده‌مێننه‌وه.
بۆ زانینی چاره‌نوسی هه‌ردوو پاڵه‌وانێتیی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و جامی ئه‌وروپا 2020، یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا "وێفا" داوا ده‌كات رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتو كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له بكرێت بۆئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن.
هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، پاریس سان جێرمان، لایپزیگ و ئه‌تڵه‌نتا گه‌یشتونه‌ته چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، به‌ڵام سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی پاڵه‌وانێتییه‌كه دواخراون.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كان و هه‌نگاوه پێویسته‌كان تاووتوێ ده‌كات، لۆژیكیترین رێگاش ته‌واوكردنی یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16یه، پاشان قۆناغه‌كانی دیكه‌ش به یه‌ك یاری به‌ڕێوه‌بچن، نه‌ك چون و گه‌ڕانه‌وه بن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه ئینگلیزییه‌كه باس له دوو بژارده‌ش ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و یاریانه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڕیاری دا پاڵه‌وانێتییه‌كه ته‌واوبكرێت، ئه‌وا ته‌نها یارییه‌ك له یاریگای بێ لایه‌ن به‌ڕێوه‌بچێت له بری چون و گه‌ڕانه‌وه‌ی نێو یاریگای یانه‌كان، یاخود به تیروپشك یاریگای یه‌كێك له دوو یانه‌كه دیاری بكرێت.
پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ له مانگی 4ی داهاتودا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه و ره‌نگه ئه‌نجامدانی یه‌ك یاری له بری چون و گه‌ڕانه‌وه‌ش باشترین بیرۆكه بێت.
بڕیاره بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ش، نوێنه‌رانی هه‌ر 55 یه‌كێتییه‌كه‌ی تۆپی پێی وڵاتان له ئه‌وروپا و به‌رپرسانی یانه‌كان و نوێنه‌رانی یاریزانان به هه‌مان شێوه ئاماده‌بن.