نه‌وا
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له ئه‌وروپا و جیهاندا وه‌ستێنران، خافیێر تیباس سه‌رۆكى یه‌كێتیی خولى تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌ڵێت "پێشبینى ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م خوله ئه‌وروپیه‌كان له‌نێویشیاندا خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌ناوه‌ڕاستى مانگى ئایاری داهاتو ده‌ستپێبكه‌نه‌وه".
تیباس له‌لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ى "ماركا"ى ئیسپانى وتوه، پێویسته بتوانین له ناوه‌ڕاستى مانگى 5ی داهاتو (ئایار) جارێكى دیكه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خولى ئیسپانیا و سه‌رجه‌م خوله‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا.
باسى له‌وه‌شكردوه، له‌وانه‌یه ده‌ستپێكردنى خوله‌كان پێش ئه‌وكاته‌ش بێت، هه‌روه‌ك پێى وایه بڕیارى یه‌كێتیى تۆپی پێی ئه‌وروپا بۆ دواخستنى جامى یورۆى 2020 بڕیارێكى سه‌ركه‌وتو بو، چونكه ده‌رفه‌تێك ده‌داته سه‌رجه‌م یه‌كێتى و خوله‌كان تا كۆتایى به‌م وه‌رزه بهێنن.
پێشتر یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڕیاری دا جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپا، كه بڕیاربوو ساڵى 2020 ئه‌نجامبدرێت، بخاته ساڵى 2021 ، ئه‌وه‌ش به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهاندا به‌تایبه‌تى وڵاتانى ئه‌وروپا، كه بوه‌ته‌هۆى وه‌ستانى سه‌رجه‌م خول و چالاكییه وه‌رزشییه‌كانى دیكه‌ش.