نه‌وا
روسیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا بسه‌پێنرێت، كه له‌سه‌رده‌می كۆرۆنادا سزاكانیان له‌سه‌ر وڵاتانی دیكه لانابه‌ن.
ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا، له فه‌یسبوكه‌وه نوسیوێتی، پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ وڵاتانی گروپی بیست بۆ لابردنی سزای سه‌ر وڵاتان، پێشنیار و بیرۆكه‌یه‌كی باشه، به‌ڵام پێویسته شتێكی دیكه‌ی بۆ زیادبكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه زاخارۆڤا به‌پێویستی ده‌زانێت سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا بسه‌پێندرێت، كه له سه‌رده‌می كۆرۆنادا سزاكانیان له‌سه‌ر وڵاتان لانابه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ئه‌مریكا بدات.
بڕیاره سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی گرووپی بیست له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت بۆ تاووتوێكردنی پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشنیاریكردووه سزای سه‌ر وڵاتان لاببرێت بۆ ئاسانكردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.