رۆناڵدۆ بۆ جێهێشتنی یوڤانتۆس دوو بژاردەی لەبەردەمدایە

پێش 2 هەفتە وەرزش

نەوا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەكانی داهاتودا یانەكەی جێبهێڵت و رۆژنامەیەكی ئیسپانیش پێیوایە، دوو بژاردەی لەبەردەستدایە ئەوانیش پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتدن.
رۆژنامەی Diario Gol-ی ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، دۆن دوو ئۆفەری لەبەردەمدایە بۆ جێهێشتنی یانەكەی لەم هاوینەدا، ئەوانیش یەكەم "پاریس سان جێرمان"ی فەرەنسیە، كە ئەو یانەیە دەیەوێت رایكێشێتە ریزەكانیەوە و شانبەشانی ئەستێرەی لاوی یانەكە كیلیان مباپێ‌ یاری پێبكات، لەكاتێكدا یانەكە ئامادەكاری دەكات بۆ دەستبەرداربون لە نەیمار داسیلڤای بەڕازیلی.
رونیشكراوەتەوە، ئۆفەری دووەم "مانچستەر یونایتد"ی ئینگلیزیە، رۆناڵدۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە سەردەمی رۆژە زێڕینەكانی لەو یانەیە، كاتێك لەساڵانی 2003 بۆ 2009 یاری بۆ دەكرد، ئەو بژاردەیەش بەندە لەسەر تواناكانی مان یو لە گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتو.
گرێبەستەكەی رۆناڵدۆ لەگەڵ یوڤانتۆس لەساڵی 2022 كۆتایی دێت و بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان یانە ئیتاڵییەكە لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستەكەی تا ساڵی 2024 درێژبكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group