ئاماری نوێی قوربانیانی غەزە لەدوای ئاگربەستەوە بڵاوكرایەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەڵەستین لە زاری سەرچاوە تەندروستییەكانی فەڵەستینەوە لە غەزە نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەكانی ئیسرائیل سەرەڕای ئاگربەستی بڵاوكردەوە.
وەزارەتەكە رایگەیاندوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا 19 تەرم گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكانی غەزەو 60 كەسی دیكەش بریندار بون.
هەر لە راگەیانراوەكەدا هاتوە كە لەدەستپێكی ئاگربەست لە غەزە یەك هەزارو 144 كەس كوژراون و سێ هەزار و 703 فەڵەستینیش بریندار بون، تەرمی 802 كەسیش لە ژێر داروپەردوی باڵەخانەكاندا دەهێنراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group