تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا ترسناكە و هەزاران كەس دەكوژێت

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، كۆرۆنا ڤایرۆسێكی ترسناكە و ئەگەر كۆنتڕۆڵ نەكرێت هەزاران كەس دەكوژێت.
لە بەردەوامی هۆشداریەكانی لە بارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێكخراوی تەندروستی جێهانی رایگەیاند، كۆرۆنا ڤایرۆسێكی مەترسیدارە و ئەگەر كۆنتڕۆڵ نەكرێت ژیانی هەزاران كەس دەكەوێتە مەترسیەوە.
راشیگەیاند، ئەو ڤایرۆسە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی هەزاران كەسی تر و داوای كرد هەوڵەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی یەكبخرێن.
پێشتر رێكخراوەكە كۆرۆنای بە پەتایەكی جیهانی ناساندبوو، داواشی كردبوو وڵاتان هەوڵەكانیان بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوە و دۆزینەوەی ڤاكسین و چارەسەر بۆ ئەو ڤایرۆسە بخەنەگەڕ.
نزیكەی 455 هەزار كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە زیاتر لە 20 هەزار كەس تا ئێستا مردوون.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group