نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان به سێ راگه‌یه‌ندراوی جیاواز، توشبونی 10 كه‌سی دیكه‌ی به كۆرۆنا راگه‌یاند، شه‌شیان له هه‌ولێرن و سیانیان له هه‌ڵه‌بجه و یه‌كێكیان له سلێمانیه.
له دوایین راگه‌یه‌ندراویدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان توشبونی دوو كه‌سی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر راگه‌یاند كه هه‌ردووكیان ئافره‌تن و به‌هۆی به‌شدارییكردنیان له پرسه‌ی ئافره‌تێك له گه‌ڕه‌كی كارێزان له شاری هه‌ولێر توشبون
پێشتریش وه‌زاره‌ته‌كه توشبونی چوار كه‌سی دیكه‌ی به كۆرۆنا له هه‌ولێر راگه‌یاندبوو، كه ئافره‌تێك و سێ منداڵن و ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێوه به‌هۆی به‌شدارییكردنیان له‌و پرسه‌یه‌دا ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ گواسترابوه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه ده‌كات، تاوه‌كو ئێستا كۆی گشتیی توشبوان به‌هۆی پرسه‌ی ئه‌و ئافره‌ته له گه‌ڕه‌كی كارێزانی شاری هه‌ولێر، كه رۆژی یه‌كه‌می نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌چووه، گه‌یشتۆته 14 توشبو.
له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌یدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم توشبونی چوار كه‌سی دیكه‌ی به كۆرۆنا ئاشكراكردبوو، كه سیانیان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن و یه‌كێكیان له سلێمانی و هه‌موویان به‌ركه‌وتوی توشبوی پێشوون.