نه‌وا
خۆلی به‌لجیكا ته‌واوناكرێت و به فه‌رمی یانه‌ی كلوب بروج بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانی خولی به‌لجیكا به ئۆنلاین كۆبونه‌وه‌یه‌كی سازكرد، بڕیاریدا هاوشێوه‌ی هه‌ریه‌كه له فه‌ره‌نسا و هۆڵه‌ندا، ئه‌وانیش خولی وڵاته‌كه‌یان، ناسراو به "پڕۆ لیگ"، ته‌واو نه‌كه‌ن و ریزبه‌ندیی ئێستاى خوله‌كه بكه‌نه بنه‌ما، به‌و شێوه‌یه‌ش یانه‌ی كلوب بروج بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه بۆ وه‌رزی 2019-2020، كه ئه‌مه بۆ 16-هه‌مین جاره نازناوه‌كه ده‌باته‌وه.
خولی به‌لجیكا پێش راگرتنی، 29 هه‌فته‌ی به‌ڕێوه‌چوبوو، كلوب بروج به 15 خاڵ له پێش نزیكترین ركابهریهوه بوو، بۆیه كرایه پاڵه‌وان، بۆ وه‌رزی داهاتووش راسته‌وخۆ به‌شداریی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان ده‌كات.
هه‌ر به‌پێی ریزبه‌ندیی خوله‌كه، بڕیاردرا یانه‌ی ڤاسلاند بیفێرین بۆ خولی پله دووی ئه‌و وڵاته دابه‌زی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كه ره‌تیكرده‌وه ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزی نوێ به 18 یانه ئه‌نجامبدات و هاوشێوه‌ی وه‌رزه‌كانی رابردوو ته‌نیا 16 یانه به‌شداری له خوله‌كه‌دا ده‌كه‌ن.