نەوا
یەكێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگەیاند، سەرجەم چالاكییەكانی تۆپی پێ لەنێویاندا خولی وڵاتەكە تا رۆژی 14ی مانگی داهاتو هەڵدەپەسێردرێن.
رۆژی دووشەممە سەرجەم یانەكانی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا مەشق و راهێنانەكانیان لە پاش دوو مانگ راگرتن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، دەستپێكردەوە، بەڵام یەكێتیی تۆپی پێی وڵاتەكە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بە رێككەوتن لەگەڵ بڕیاری جۆسێپی كۆنتی سەرۆك وەزیران، سەرجەم چالاكی و پێشبڕكێ وەرزشییەكان هەڵدەپەسێردرێن.
بەگوێرەی ئەو بڕیارە نوێیە، خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا تا پێش 15ی مانگی داهاتو دەستپێناكاتەوە، تائێستاش هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی یارییەكان بە فەرمی رانەگەیەندراوە.