نه‌وا
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری راربردوودا دوو هه‌زار و 691 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له سعودیه تۆمار كراون و 10 توشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی سه‌رچاوه ته‌ندروستیه‌كانی سعودیه ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌و وڵاته بۆ سه‌روو 62 هه‌زار و 500 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه‌ش 339 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وڵاتی قه‌ته‌ریش یه‌كێكی تره له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی گیرۆده‌ی كۆرۆنایه و تا ئێستا زیاتر له 37 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون و 16 حاڵه‌تی مردن له‌و وڵاته تۆمار كراون.
له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیش زیاتر له 25 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه 227 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.