نه‌وا
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران، به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایانگه‌یاند، كاربه‌ده‌ستانی تاران دوو رێگه‌یان له‌به‌رده‌مدایه ئه‌وانیش دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتۆن، یان داڕمانی ئابوریه‌كه‌یان.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سزاكانی سه‌ر ئێران توندتر ده‌كاته‌وه و وه‌زیری ناوخۆ و هه‌شت به‌رپرس و كه‌سایه‌تی دیكه‌ی ئێرانی ده‌خاته لیستی سزاكانه‌وه.
هاوكات برایان هۆك به‌رپرسی كاروباری ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سزاكانی واشنتۆن بۆ سه‌ر تاران كاریگه‌ری ئه‌رێنیان داناوه تواناكانی حكومه‌تی ئێرانیان تێكشكاندووه.
وتیشی، به‌رپرسانی ئێران دوو رێگه‌یان له‌به‌رده‌مدایه یان بچنه سه‌ر مێزی دانوستان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا، یاخود ئابوری روو له داته‌پین و داڕوخاوی وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
ساڵی 2018 ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشایه‌وه و سزاكانی بۆ سه‌ر تاران گه‌ڕانده‌وه و به هۆیه‌وه ئابوری ئه‌و ولاته زه‌بری گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه.