نه‌وا
عه‌بدولخالق عه‌زاوى ئه‌ندامى "ئیئتیلافى ناوچه ئازادكراوه‌كان" ده‌ڵێت "دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان له دانیشتنێكی په‌رله‌ماندا ئه‌و حه‌وت وه‌زاره‌ته‌ى حكومه‌تی عیراق تێده‌په‌ڕێنرێن، كه تائێستا ماون و به‌ڕێژه‌یی یه‌كلاییكراونه‌ته‌وه، ته‌نها وه‌زاره‌تى نه‌وت ماوه و تائێستا گفتوگۆكان له‌سه‌رى به‌رده‌وامن".
عه‌بدولخالق عه‌زاوى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، زۆرینه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى كه تێپه‌ڕێنراون، كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكانی ناو دامه‌زراوه‌كانی حكومت بون و خاوه‌نى توانا و شاره‌زایى بون له بواره‌كانى خۆیاندا.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ده‌ستوه‌ردانى هێزه سیاسییه‌كان له دیاریكردنى كاندیده‌كاندا سنوردار بو، زۆرینه‌ى كاندیده‌كان له‌لایه‌ن كازمى خۆیه‌وه دیارى كراون.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت "سه‌باره‌ت به‌و حه‌وت وه‌زاره‌ته‌ى ماون پڕبكرێنه‌وه، به رێژه‌یی یه‌كلاكراونه‌ته‌وه و ته‌نها وه‌زاره‌تى نه‌وت ماوه، كه دراوه به پارێزگاى به‌سڕه و تائێستاش گفتوگۆ له‌سه‌رى به‌رده‌وامه، دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زانیش له دانیشتنێكدا هه‌ر حه‌وت وه‌زاره‌ته‌كه تێده‌په‌ڕێنرێن".