ناوی پێنج كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی نەوت ئاراستەی كازمی كراوە

22/05/2020 عێراق

نەوا
نوێنەرێكی پارێزگای بەسڕە لە پەرلەمانی عێراق باس لەوەدەكات، ناوی پێنج كاندیدیان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی نەوت رادەستی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كردووە.
عامر فایز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای بەسرە رایگەیاند، وەك نوێنەرانی بەسڕە، چوار مەرجیان هەیە بۆ ئەو كەسەی دەبێتە وەزیری نەوت، یەكەم دەبێت كاندیدی وەزارەتی نەوت خەڵكی بەسرە بێت، دوەم مەرجیشیان بڕوانامەی باڵای هەبێت، پێویستیشە پسپۆڕی و لێهاتوبێت لەبواری نەوتدا، چوارەم مەرجیشیان ئەوەیە كە نابێت سەر بەهیچ حزبێكی سیاسی بێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكردوە، لەئێستادا ناوی پێنج كاندیدیان ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردوە، كە كۆدەنگی سەرجەم پەرلەمانتارانیانی بەسرەیان لەسەرە، دەیانەوێت لەناو پەرلەمانەوە یەكێكیان یەكلابكرێنەوە و بۆ پۆستی وەزارەتی نەوت هەڵبژێردرێن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group