لە سلێمانی 7 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەندرا

22/05/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان توشبونی حەوت كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند.
شەوی هەینی 22-5-2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەرەنجامی نوێی پشكنین و گەڕان بەدوای گومانلێكراوانی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، حەوت توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكراون، كە سێ ئافرەتی تەمەن 57 و 30 و 25 ساڵانن، جگە لە چوار منداڵی تەمەن 12 و 4 و 3 و 2 ساڵان، كە بەركەوتەی توشبوانی پێشون و هەمویان دانیشتووی شاری سلێمانین.
هەروەها پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (هەینی)ش، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد، دوو توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، دوو توشبوەكە لە رەگەزی نێرن، یەكێكیان تەمەنی 28 ساڵە و پیشەی پاسەوانە، دانیشتوی قەزای ئاكرێ-یە. دووەمیشیان تەمەنی 58 ساڵە و پیشەی شوفێرە و دانیشتوی شاری هەولێرە، هەردووكیان لە شاری بەغداوە گەڕاونەتەوە.
لەگەڵ راگەیاندنی ئەم حەوت توشبوە نوێیە، تائێستا 461 حاڵەتی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستاندا تۆماركراوە، كە پێنج كەسیان مردون و 385یشیان چاكبونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group