نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا ده‌ڵێت "دوای جه‌ژن كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار هه‌ڵوێستی توندیان له به‌رانبه‌ر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌بێت".
یوسرا ره‌جه‌ب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "به‌هۆی ره‌زامه‌ندی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵێك ئه‌ندام په‌رله‌مان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریان داوه هه‌ڵوێستی توندیان هه‌بێت به‌رانبه‌ر به ناوبراو پاش كۆتاییهاتنی پشوی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز واتا سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ده‌وامی فه‌رمی" .
وتوشیه‌تی "پێشتر وتومانه به ره‌وانه‌كردنی ئه‌و 400 ملیار دیناره كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بوه و نابێت، بۆ تێپه‌ڕبونی ئه‌م بارودۆخه پێویستمان به ده‌ستپاكی و دڵسۆزی و راستگۆیی به‌ناو سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم هه‌یه چ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان و چ له‌گه‌ڵ عیراقیشدا، چونكه قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم ده‌ستكردی خۆیانه و هی بێ پلانی ئابوری نییه، به‌داخه‌وه پلانی فرۆشتنی گه‌ل و نیشتمان به‌رده‌وامه، پابه‌ندنه‌بونی حكومه‌تی هه‌رێم به یاسای بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی 2019 گه‌وره‌ترین كێشه‌ی بۆ دروستكردوین".
ئه‌و په‌رله‌منتار كورده‌ی به‌غدا ئه‌وه‌شی وتوه "ده‌یان جار وتمان تكایه ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته رۆژانه راده‌ستی حكومه‌تی ئیتیحادی بكه‌ن. له وه‌ڵامدا ده‌یانوت (سه‌رۆك ده‌ڵێ یه‌ك قه‌تره نه‌وت ره‌وانه‌ی به‌غدا ناكه‌ین)، سیاسه‌ت و عینادی دوو شتی له یه‌ك جیاوازن، بگره نه‌ك جیاوازن، به‌ڵكو دژ بهیهكیشن، بۆیه چیتر گه‌لی ئێمه نابێت قبوڵی حوكمڕانی ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته چه‌قبه‌ستوه بكات".