نه‌وا
خه‌سره‌و گۆران ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دوپاتیده‌كاته‌وه، بڕیاری راده‌ستكردنی زیندانیانی داعش بڕیارێكی ته‌واو حزبی بوه و حكومه‌ت ئاگاداری نه‌بووه.
خه‌سره‌و گۆران، له‌باره‌ی پرسی راده‌ستكردنی نزیكه‌ی 170 زیندانیكراوی داعش له گرتوخانه‌كانی سلێمانییه‌وه به لایه‌نی عیراقی، قسه‌ی بۆ به به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا كردوه و رایگه‌یاند، راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی تیرۆر بڕیارێكی ته‌واو حزبی بوه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم شتێكی وایبكردایه، له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌یكرد.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێشتریش پارتی هه‌مان هه‌نگاوی ناوه و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشی راده‌ستكردوه‌ته‌وه، خه‌سره‌و گۆران ره‌تیكرده‌وه شتی وا رویدابێت و ده‌ڵێت "پارتی كێی به‌رداوه؟ كوا به‌ڵگه؟ ئه‌گه‌ر نه‌توانیت به‌رگری له خۆت بكه‌یت، حه‌تمه‌ن تۆمه‌ت بۆ لایه‌نی به‌رانبه‌ر هه‌ڵده‌به‌ستیت، ئه‌وه‌ی داعش به‌سه‌ر كوردی هێنا كاره‌سات بو، تائێستاش خوشكانی ئێزدییان لاماوه، پێشمه‌رگه‌ی دیلیان كوشتوه و سه‌ربڕیوه، زۆر هه‌ڵه‌یه مێژووی خۆمان له‌بیربكه‌ین، به‌ئاسانی تاوانباره‌كان راده‌ستی عه‌ره‌بی شۆڤێنی بكه‌ین".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دوپاتیشیكردوه‌ته‌وه حكومه‌ت ئاگاداری ئه‌و پرۆسه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌یه نه‌بوه و ده‌ڵێت "كاك قوباد جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه، ئه‌گه‌ر ئاگاداربوایه، خۆ ده‌بوو مه‌سه‌له‌كه‌ی پێشوه‌خت له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، یان له‌گه‌ڵ خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت باسبكردایه".