نه‌وا
به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی شاره‌زوور رایده‌گه‌ینێت، دو گومانلێكراویان ده‌ستگیركردووه كه به‌نیازبوون بڕێكی زۆر شوێنه‌وار له پارێزگاكانی هه‌رێم ساخ بكه‌نه‌وه.
به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایشی شاره‌زوور ئاماژه به‌وه ده‌كات، "بۆ نه‌هێشتنی دیارده دزێو و نه‌خوازراوه‌كان و پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و چاودێریكردنی به‌رده‌وام توانیویانه دو گومان‌لێكراو ده‌ستگیر بكه‌ن كه 7 پارچه شوێنه‌وار و چوار ھه‌زار و 786 سككه‌ی شوێنه‌واریان له سلێمانییه‌وه هێناوه بۆ هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌به‌ستی ساخكردنه‌وه‌یان".