دەستەی گەشتوگوزار: كردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە

28/05/2020

نەوا
دەستەی گشتی گەشتوگوزار سەبارەت بە داخستن و كردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكان لە هەرێمی كوردستان و رێگەدان بە كردنەوەی بازگە و دەروازەكان، رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
لە رونكردنەوەكەدا هاتوە، داخستن و كردنەوەی شوێنەكانی گەشتیاری هەرێمی كوردستان و رێگەدان بە كردنەوەی بازگە و دەروازەكان، لە دەسەڵاتی دەستەی گشتی گەشتوگوزاردا نەبوە و نییە، بابەتەكە پەیوەستە بە بارودۆخی تەندروستیی گشتی و كەم و زیادبونی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە دەسەڵاتی بڕیاردان لە لای لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە بڵاوكراوەی 27ی ئایاری دەستەی گشتی گەشتوگوزاردا لە هیچ شوێنێك ئاماژە نەدراوە بەوەی دەستەكەیان هیچ بڕیارێكی بۆ كردنەوەی شوێنەكانی گەشتیاری دابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group