نه‌وا
وته‌بێژى هه‌رێمى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئێران رۆڵى پیس له ناوچه‌كه‌دا ده‌بینێت و كار بۆ تێكدانى سه‌قامگیرى عیراقدا ده‌كات، بۆیه ترسمان له بونى ئه‌و وڵاته هه‌یه له عیراقدا".
كریستیان جه‌یمس وته‌بێژى هه‌رێمیى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، واشنتۆن پابه‌نده به هاوپه‌یمانێتیى نێوده‌وڵه‌تى و له كۆبونه‌وه‌ى وزارى بچوككراوى هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌شدارى كردوه، كه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى داهاتو كراوه‌ته‌وه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، له چه‌ند ساڵى رابردودا ده‌ستكه‌وتى زۆریان به‌ده‌ستهێناوه و ده‌یانه‌وێت ده‌ستكه‌وته سه‌ربازییه‌كانیان به‌هێز بكه‌ن، هه‌روه‌ك مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه ته‌ئكیدى له‌سه‌ر گرنگى به‌دیهێنانى سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه به گشتى و عیراق و سوریا به‌تایبه‌تى كردوه‌ته‌وه و كاریش له‌سه‌رئه‌وه ده‌كه‌ن له داهاتودا.
ئه‌و وته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رونیشیكردوه‌ته‌وه، مه‌ترسى زۆریان هه‌یه سه‌باره‌ت به بونى ئێران له عیراقدا و ئه‌و وڵاته رۆڵى زۆر پیس ده‌بینێت له ناوچه‌كه و ئه‌وه‌ش خزمه‌تى گه‌لى عیراق ناكات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئێمه ترسى خۆمان پیشان ده‌ده‌ین، چونكه تاران سه‌قامگیرى ناوچه‌كه تێكده‌دات و ئه‌وه‌ش قبوڵ نه‌كراوه".