نه‌وا
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و تێیداهاتووه، رۆژی 7ی حوزه‌یران ده‌وامی فه‌رمی به میكانیزمی پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
راگه‌یه‌ندراوێك له گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
رۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ حوزه‌یرانی ٢٠٢٠، ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان به میكانیزمی پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت پابه‌ند ده‌بن به ده‌وام پێكردنی ته‌نها ڕێژه‌ی ٣٠٪ فه‌رمانبه‌ران وبه‌شێوه‌یه‌كی ته‌ناوب.
له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كانیش رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر كه به بێ به‌ریه‌ك كه‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
داوا له هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/٦/٦