یەكەم پاڵەوانێتیی گەورەی تێنسی سەرزەوی دەستپێدەكاتەوە

16/06/2020 وەرزش

نەوا
پاڵەوانێتیی ئەمریكای كراوە بۆ تێنسی سەرزەوی (فلاشینگ میدۆز) وەك یەكەم پاڵەوانێتیی گەورە دەگەڕێتەوە و وادەی روبەڕوبونەوەكانی راگەیەندرا.
ئەمڕۆ 16-6-2020 ئاندرۆ كۆمۆ حاكمی ویلایەتی نیویۆرك لە ئەمریكا رایگەیاند، پاڵەوانێتییەكە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا دەستپێدەكات، كە 31ی ئابی داهاتووە و تا 13ی ئەیلول دەخایەنێت، بەڵام بەبێ هاندەران بەڕێوەدەچێت.
هەروەها ئەوەشی رونكردوەتەوە، كە یارییەكان لە نیویۆرك بەڕێوەدەچن و یەكێتیی تێنسی سەرزەویی ئەمریكا رێوشوێنەكانی پاراستنی یاریزانان و كارمەندەكانی پاڵەوانێتییەكان دادەنێت.
پێشتر پاڵەوانێتیی ویمبڵدۆن بەهۆی كۆرۆناوە هەڵوەشێنرایەوە، هەروەها پاڵەوانێتیی فەرەنسای كراوە (رۆلان گارۆس)یش خراوەتە 20ی مانگی ئەیلول.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group