نه‌وا
كاتژمێر شه‌شی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له سنوری پارێزگای هه‌ولێر كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ده‌ركرد و بڕیاره‌كه‌ش له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو 4ی ته‌مموز به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی بڕیاره‌كه، له كاتژمێر شه‌شی به‌یانی تا 12ی شه‌و، هاتوچۆكردن قه‌ده‌غه ده‌كرێت و سه‌رجه‌م بازاڕ و شوێنه‌كان داخراو ده‌بن، ته‌نها رێگا ده‌درێت به كردنه‌وه‌ی نانه‌واخانه‌كان، ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان، دوكانی سه‌وزه و میوه‌فرۆشی، عه‌لوه، ئۆتۆمبێلی دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ماركێته‌كان، ئۆتۆمبێلی گه‌یاندنی ده‌رمان، ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر، ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان، كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن، تانكه‌ری گازی مۆلیده و كۆمپانیای خۆراك.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ به‌شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه بازنه‌كانی 60 مه‌تری و 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش، بازنه‌ی 120 مه‌تری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی زێره‌ڤانی به‌ڕێوه‌ده‌برێن، قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ر، ده‌شتی هه‌ولێر ده‌كه‌وێته‌ئه‌ستۆی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور و فه‌رمانده‌یی هه‌ولێر.
هه‌رچی ناوشار و گه‌ڕه‌كه‌كانیشه له‌لایه‌ن بنكه‌كانی پۆلیس و ئاسایشه‌كانی گه‌ڕه‌ك كۆنترۆڵ ده‌كرێن و چاودێری رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كرێت، به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك ده‌مامكی نه‌به‌ستبێت رێگه‌ی پێ‌نادرێت بچێته نانه‌واخانه، ماركێت و ئه‌و شوێنه خزمه‌تگوزارییانه‌ی به‌كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته، پێنج هه‌زار و 904 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش 200یان گیانیانله‌ده‌ستداوه.