لە هەولێر دوو تۆمەتبار روبەڕوی پۆلیس دەبنەوە و پاشان دەستگیرکران

03/07/2020

نەوا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەم راگەیەندراوەی لەبارەی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بڵاوکردۆتەوە؛

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، دوێنێ كاتژمێر (2:30) شەو لەناو بازاڕی قەیسەری، لە كاتی ئەركی فەرمیی خۆیان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ئەم شوێنە گرنگانە كە سامانێكی زۆری هاووڵاتیانی تێدایە، لەگەڵ دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ح.ل.ح) و (م.ف.ا) رووبەڕوو بوونەوە، كە پێشینەی تاوانیان هەبوو و ئەفسەرێك و دوو كارمەندیش زۆر بە بوێرانە و سەرەڕای زامداربوونیان، توانییان بەرەنگاری دوو تۆمەتبارەكە ببنەوە و بە هاوبەشی لەگەڵ تیمەكانی پۆلیسی هەولێر، دەستگیریان بكەن.
تۆمەتبارەكان بە ئاڕاستەی پێچەوانە ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیوە و بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف "75"ی و دەمانچەیەكی جۆری (تارق) تەقەیەكی زۆریان كردبوو و رووبەڕووی پۆلیس ببوونەوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیسی هەولێر، دەستبەجێ لێیان هاتنە دەست و وێڕای دەستگیركردنی تۆمەتباران، دەست بەسەر چەكەكان و ئۆتۆمبێلەكەشیاندا گیرا، ئێستاش تۆمەتباران بەپێی ماددە (405/31) لە یاسای سزادان، بەند كراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە. 
پۆلیس هەمیشە خزمەتكاری هاووڵاتیان و پارێزەری سەروماڵیانە و بەردەوامیش چاوكراوەیە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی شاری هەولێر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group