نه‌وا
مه‌حما خه‌لیل قائیمقامى قه‌زاى شنگال داوا له حكومه‌تى عیراق ده‌كات مینحه‌یه‌كى فریاگوزارى بۆ دانیشتوانى شنگال به‌تایبه‌تى بۆ پێكهاته‌ى ئێزدى دابین بكات.
مه‌حما خه‌لیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، داوا له حكومه‌ت و په‌رله‌مانى عیراق ده‌كه‌ن له بودجه‌ى فریاگوزارى مینحه‌یه‌ك بۆ دانیشتوانى شنگال به‌تایبه‌تى ئێزدیه‌كان دابین بكات، كه ماوه‌ى شه‌ش ساڵه ئاواره‌بون، هه‌روه‌ها داوا له رێكخراوه تایبه‌ته‌كانى مافى مرۆڤ و یه‌كێتیى ئه‌وروپاش ده‌كه‌ن هاوكارى ببه‌خشن به ناوچه‌كه، چونكه پێویستى زۆرى به بابه‌ته لۆجستییه‌كان هه‌یه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، پێویسته حكومه‌تى ئه‌مریكا به‌پێى رێككه‌وتنى ستراتیژى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى هاوكارى ئاواره گه‌ڕاوه‌كانى ناوچه‌كه بكات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر لایه‌نه ئه‌منیه‌كان و رێكخراوه خێرخوازیه‌كان و لایه‌نه حكومیه‌كانى به‌غدا و هه‌رێمى كوردستانه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى ئێزدی‌دا بوه‌ستن بۆ ساڕێژكردنه‌وه‌ى برینه‌كانیان و لابردنى كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌میاندا.
قائیمقامى شنگال ته‌ئكیدیشى كردوه‌ته‌وه، ئه‌و هاوكارى و پێشوازیه‌ى له‌كاتى ئاواره‌بون له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستان و گه‌له‌كه‌یه‌وه له ئێزدیه‌كان كرا، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ستیان نه‌كرد ئاواره‌ن و وا هه‌ستیان ده‌كرد له‌ناو خاك و خه‌ڵكى خۆیاندان، ئه‌و هه‌ڵوێسته له بیره‌وه‌رییاندا بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه.