نه‌وا
نرخی تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابه‌زی.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكا له بازاڕه‌كانی تاران گه‌یشتوه‌ته 21 هه‌زار و 300 تمه‌ن.
هه‌رچی ئاژانسی فه‌رمی حكومی ئێرانیشه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه نرخی یه‌ك دۆلار 20 هه‌زار و 900 تمه‌ن.
ئه‌گه‌ر ته‌نها نرخی راگه‌یه‌نراوی حكومه‌ت به هه‌ند وه‌ربگیرێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆتا نرخی تۆماركراوی رۆژی پێنج شه‌ممه له‌ماوه‌ی كه‌متر له 48 كاتژمێردا به رێژه‌ی 9% تمه‌ن به‌های خۆی له ده‌ستداوه.
رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو بۆ یه‌كه‌م جار نرخی یه‌ك دۆلار 20 هه‌زار تمه‌نی تێپه‌ڕاند و به 20 هه‌زار و 530 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له ساڵی 2018 نرخی تمه‌ن به‌رامبه‌ر به دۆلار به خێرایی پاشه‌كشه‌ی كرد و بۆ نزمترین ئاستی مێژووی ئه‌و دراوه دابه‌زی.