نه‌وا
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، په‌یامی یه‌كێك له‌و توشبوانه‌ی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه كه چاكبووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش ده
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی، په‌یامی هاوڵاتیه‌كی چاكبوه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی، "هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست كۆرۆنا یه‌كسان نیه به مردن، دڵنیابن ژماره‌ی چاكبونه‌وه زۆر زیاتره له ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان، به‌ڵام بونی ته‌نها یه‌ك حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان زۆره بۆ خێزانێك، بۆیه تكایه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن".
ئه‌و هاوڵاتیه‌ی چاكبووه‌ته‌وه، له په‌یامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، شێرپه‌نجه و په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌ی هه‌بوه پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و پلازما چاكبوه‌ته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی.
له سلێمانی نزیكه‌ی چوار هه‌زار و 900 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه هه‌زار و 80 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 200 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.