عیراق.. 1796 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنابوون

06/07/2020 عێراق
نه‌وا
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر رابردوودا له‌عیراق هه‌زار و 796 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 94 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنای هه‌زار و 796 كه‌سی تر له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ ئه‌رێنی بووه‌.
راشیگه‌یاندووه‌، كه‌ هه‌ر له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 688 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و 94 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌ گشتی له‌ عیراق 62 هه‌زار و 275 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 567 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 34 هه‌زار و 741یش چاكبونه‌ته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group