نه‌وا
به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناحیه‌ی هه‌ریری سه‌ربه قه‌زای شه‌قڵاوه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه هۆشداری ده‌دات له قۆناغێكی مه‌ترسیدار و روودانی كاره‌سات، ماوه‌ی پێنج رۆژیش پشو راگه‌یه‌ندرا.
كاروان كه‌ریم خان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی هه‌ریر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، به پێی ئه‌گه‌ر و ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و رێژه‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌بێت رایبگه‌یه‌نن كه له قۆناغێكی مه‌ترسی و لێواری كارهساتدان، به ره‌چاوكردنی دۆخه‌كه و باری گوزه‌رانی هاووڵاتیانیش رێكاره‌كانیان به مه‌رجی پابه‌ندبونی هاووڵاتیان نه‌گه‌یانده به‌رزترین ئاست، كه بریتییه له كه‌ره‌نتین كردن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه به راوێژ له‌گه‌ڵ قائیمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه و پارێزگاری هه‌ولێر بڕیاریان دا به راگه‌یاندنی پشوو تا رۆژى دووشه‌ممه 12ى تهمموز، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌شێوه‌ی ئێشكگری به‌رده‌وام ده‌بن له كاره خزمه‌تگوزارییه‌كانیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی هه‌ریر داواكاریشه دانیشتوانی هه‌ریر، هاوشانی هێزه ئه‌منییه‌كان و حكومه‌ت ئه‌رك ببینن و پابه‌ندی ته‌واوی خۆپارێزی بن و ته‌ندروستی خۆیان و خانه‌واده‌یان بپارێزن بۆئه‌وه‌ی بتوانن دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و ژیانی رۆژانه‌یان ئاسایی به‌ڕێبكه‌ن.