نه‌وا
ژنه زانایه‌كی چینی ده‌ڵێت، له ساڵی 2019 لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی چین و رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان پشتگوێخستوه.
لی مینگ یان، ژنه زانایه‌كی پسپۆڕی بواری ڤایرۆسه و له هۆنگ كۆنگ-ه‌وه هه‌ڵهاتووه به‌ره‌و ئه‌مریكا، له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكی، ده‌ڵێت، له ساڵی 2019 یه‌كه‌مین ئه‌و كه‌سانه بووه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه كردووه، دوای ئه‌وه‌ی نمونه‌یه‌كی ڤایرۆسه‌كه‌ی دراوه‌تێ تا لێیبكۆڵێتهوه.
ئه‌و زانا چینییه، كه له په‌یمانگای چاودێریكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان كاریكردووه، ئاشكرایكردووه، له‌ناو تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌ت به رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌رپرسانی تاقیگه‌كه‌ی (WHO) و هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یمانگایه‌ی كاری تێدا كردووه، ده‌ره‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان پشتگوێخستووه و كاریان له‌سه‌ر نه‌كردووه.
لی مینگ ده‌شڵێت، هاوڕێیه‌كی كه له پهینامگاكه پێكه‌وه كاریان كردووه، له رۆژی 31-12-2019 پێیوتووه ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه توانای گواستنه‌وه‌ی له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ هه‌یه، واتا پێش ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی چین و رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی دان به‌وه‌دا بنێن، كه ڤایرۆسه‌كه توانای گواستنه‌وه‌ی هه‌یه.
بۆیه ئه‌و ژنه زانا چینییه به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی و (WHO) به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه زووتر زانیویانه كۆرۆنا توانای گواستنه‌وه‌ی له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام شاردویانه‌ته‌وه.