سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ: حكومەتی هەرێم موچەی پێنادرێت و ناشهێڵێت بەغدا بینێرێت

12/07/2020

نەوا
سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەغدا داوای لە هەرێم كردووە بۆئەوەی موچەی موچەخۆرانی بەنداوەكان دابین بكات، بەڵام حكومەتی هەرێم كارئاسانیان بۆ ناكات و نایەوێت ئەو كارە بكات.
دكتۆر كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە نوسینێكدا لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی "بەپێی دەستوری عیراقی، بەنداوەكان سیادین و پێویستە حكومەتی عیراق تێچوی نۆژەنكردنەوە و موچەی فەرمانبەرانی بدات". دەشڵێت "ماوەی چەند مانگێكە حكومەتی عیراقی رەزامەندە موچەی تەواوی فەرمانبەرانی بەنداوی دوكان و دەربەندیخان بخاتەسەر بەغدا و لەوێوە موچەیان بۆ بنێرێت، بەڵام حكومەتی هەرێم وەڵامیان ناداتەوە و مامەڵەكە بەڕێناكات".
هەروەها دكتۆر كازم فاروق جەختدەكاتەوە، حكومەتی هەرێم نە خۆی موچەی خەڵكی پێدەدرێت و نە دەشهێڵێت بەغدا موچەیان بۆ بنێرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group