چه‌تۆ ساڵح: هه‌وڵده‌ده‌ین كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رێكبخەین

12/07/2020

نه‌وا
بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی كرد و لەگەڵ بەرێوەبەر و لێپرسراوانی بەشەكان كۆبوەوە و رایگەیاند، هەوڵدەدەن كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رێكبخەن.
چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی  گشتی هاتوچۆی سلێمانی كرد و لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەو بەڕێوەبەرایەتیە یەكێكە لەو بەڕێوەبەرایەتیانەی ئەركی رێكخستن و پاراستنی ژیانی خەڵكی لەئەستۆدایە، بۆیە هاتون تا لەنزیكەوە گوێبیستی داواكارییەكانیان ببن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵ دەدەن لەرێگەی كردنەوەی خول بۆ ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رێكبخەن، تا لەگەڵ پێشكەوتنەكانی دنیادا ئەفسەران و كارمەندانی هاتوچۆ بەرەوپێش بچن، هاوکات ئەفسەر و كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی راسپارد، كە لە هەوڵەكانیان بەردەوام بن بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group