نه‌وا
حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن رایانگه‌یاند، به موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشیان كرۆدته سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی سه‌ربازی و هه‌ستیاری سعودیه له شاره‌كانی نه‌جران، جیزا و ئه‌بها.
یه‌حیا سه‌ریع وته‌بێژی سه‌ربازی حوسیه‌كان باسی له‌وه‌كردووه، له هێرشی موشه‌كی و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانیان ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی سه‌ربازی، شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كان و سیسته‌می پاتریۆتی و چه‌ند ئامانجێكی تر له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها پێكراون.
راشیگه‌یاند، هێرشێكی وردیشیان كردۆته سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانی نه‌جران و له جیزانیش چه‌ند شوێنێكی سه‌ربازیان كردۆته ئامانج.
لای خۆیه‌وه هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعودیه رایگه‌یاندووه، چوار موشه‌ك و شه‌ش فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی حوسیه‌كانیان له‌ناوبردووه، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه‌بكات ئاخۆ هیچ هێرشێك كراوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتی و سه‌ربازیه‌كانی سعودیه یان نا.