نه‌وا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەبارەی جۆزەی 20 ئەمپێرییەوە بڕیاریدا و رایگەیاند، پشتگیری مانەوەی جۆزەی 20 ئەمپێری دەکات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، دوابه‌دوای نوسراومان بۆ هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، سه‌باره‌ت به راگرتنی به‌رنامه‌ی كاره‌بای تایبه‌ت به‌و ناوچانه‌ی، كه جۆزه‌ی (20) ئه‌مپێرییان هه‌یه و سه‌رپشككردنی ئیداره‌كان و هاووڵاتیان به‌وه‌ی، كه جۆزه‌كانیان لابرێت یان بمێنێته‌وه، هه‌موو ئه‌و ناوچانه و ئیداره‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین، كه لابردنی جۆزه‌كانی كارێكی قورسه و هاووڵاتیان پێیان باشه لانه‌برێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی پشتیوانی له داواكارییه‌كه‌یان ده‌كه‌ین به مانه‌وه‌ی جۆزه‌كان، به‌و پێیه‌ی له رابردوودا ئه‌و جۆزانه پارێزگاری باشی كردووه له گۆڕه‌ڕەكان و وێستگه‌كانی گۆڕین و تۆڕه‌كانی كاره‌با.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، ئه‌وه‌ی داواكاری ئێمه‌یه، كه یه‌كه كارگێرییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێرییان بۆ دانراوه، له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیان به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ نه‌هێشتن و لابردنی سه‌رپێچی سه‌ر جۆزه‌كان و ئه‌و كێشەیه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئێمه‌ش به پێی بڕی ئه‌و كاره‌بایه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه لەو ناوچانه هاوكارییه‌كی باشیان ده‌كه‌ین به به‌راود به‌و ناوچانه‌ی كه جۆزه‌یان بۆ دانه‌نراوه.