ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە 18 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە

01/08/2020 جیهان

نەوا
لە جیهاندا نزیكەی 18 ملیۆن كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و زۆرینەشیان چاكبونەتەوە.
بەگوێرەی داتا فەرمییەكان، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتوەتە 17 ملیۆن و 778 هەزار و 276 كەس.
هەروەها چاكبونەوەش بەرزبۆتەوە بۆ 11 ملیۆن و 177 هەزار و 85 كەس، بەڵام 683 هەزار و 278 گیان لەدەستدان تۆماركراوە.
ئەمریكاش یەكەم وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان بە 4 ملیۆن و 706 هەزار و 59 كەس، لە چاكبونەوەشدا هەر یەكەمە و لە 2 ملیۆن و 328 هەزار كەس نزیكدەبێتەوە، بەڵام مردنیشی گەیشتوەتە 156 هەزار و 752 كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group