نه‌وا
رۆژنامه‌ى فرانس فوتبۆڵى فه‌ره‌نسى ئاشكرایكردوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆى ئه‌ستێره‌ى یوڤانتۆسى ئیتاڵى كێشه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا هه‌بوه و داواى كردوه روبكاته یانه‌ى پاریس سانجێرمان، به‌ڵام بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا شكستی به هه‌وڵه‌كه‌ى هێناوه.
فرانس فوتبۆڵ له راپۆرتێكدا باسى له‌وه‌كردوه، رۆناڵدۆ له چوارچێوه‌ى خولى یانه‌ى پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا كه مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو ئه‌نجامدرا، له ئه‌داى یانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر "لۆكۆمۆتیڤ"ى روسى، كه به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر به گۆڵێك كۆتایى هات، رازى نه‌بوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، دواى یارییه‌كه رۆناڵد به جدى بیرى له رۆیشتن له یانه‌كه‌ى كردوه‌ته‌وه له‌پێناو په‌یوه‌ندیكردن به پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسیه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یانه ئیتاڵییه‌كه كۆبوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ى پێڕاگه‌یاندون.
رۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، رۆناڵد وازى له بیرۆكه‌ى په‌یوه‌ندیكردن به پاریس سانجێرمانه‌وه هێناوه.