نه‌وا
مانگرتنی به‌شێك له ده‌رچوانی به‌شه جیاوازه‌كانی كۆلێژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی كه‌ركوك بۆ دامه‌زراندنیان به‌رده‌وامه.
ده‌رچوه دانه‌مه‌زراوه‌كان ماوه‌ی 4 رۆژ و شه‌وه له باخچه‌ی به‌رانبه‌ر بینای پارێزگای كه‌ركوك مانگرتنیان ده‌ستپێكردوه و به‌ڕۆژ ده‌رچوان به‌شێك له شه‌قامی پارێزگا ده‌گرن و به‌هوتاف و ده‌نگی به‌رز داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، به‌شه‌وانیش پێخه‌فی خه‌ویان بردوه و له‌ناو باخچه و شۆسته‌ی شه‌قامی پارێزگا ده‌خه‌ون.
نیهاد جیهاد یه‌كێكه له به‌شداربووانی مانگرتنی ده‌رچوان و بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتویه‌تی "داواكاری ئێمه ئاسایی‌ترین مافی خۆمانه ئه‌ویش دامه‌زراندنه، كه مافێكی یاسایی خۆمانه و له‌وه‌ته‌ی لێره مانمان گرتوه، وه‌ڵامێكی دڵخۆشكه‌رمان له به‌رپرسانه‌وه وه‌رنه‌گرتوه".
ده‌شڵێت "دوێنێ پارێزگاری كه‌ركوك سه‌ردانی كردین و به‌ڵێنی پێداین رۆژی یه‌كشه‌ممه دوو نوێنه‌ری مانگرتوان چاویان به‌وه‌زیری نه‌وت ده‌كه‌وێت، ئێمه لێره شه‌وان ده‌مێنینه‌وه، كه ژماره‌مان نزیكه‌ی 150 ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی كه‌ركوك-ین و مانمانگرتوه، ده‌مێنینه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".