عیراق بڕیاریدا مووچەی سێ مانگی به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی هەرێم خەرج بكات

06/08/2020

 

سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریدا مووچەی مانگەكانی نیسان و ئایار و حوزەیران كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان خه‌رج بكرێت.

 له‌وباره‌یه‌وه‌ شێروان میرزا، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی عیراق بڵاویكردەوە، دوای هەوڵ و ماندبوونی فراكسیۆنه‌كه‌ی لە پەڕلەمانی عیراق بۆ بە دواداچوونی خەرجكردنی مووچەی كارمەندی بەنداوەكانی كوردستان و ئاڕاستەكردنی نووسراوی فەرمی بۆ لایەنی پەیوەندیدار، بە فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عیراق كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كردووە بڕیاڕ درا دەستبەجێ مووچەی مانگەكانی نیسان و ئایار و حوزەیران دابەشبكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەنوسراوەكەی سەرۆك وەزیراندا هاتووە پێویستە مووچەی مانگەكانی داهاتووش بە هەمان شێوە لە كاتی خۆیدا بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group