نهوا
فەرماندەی لیوای پاسەوانی سنوری سلێمانی رایگەیاند، لە سنوری قەزای پێنجوێن دەستبەسەر 20 کیلۆگرام زێڕی قاچاخدا گیراوە، کە لە ئێرانەوە هاوردەی هەرێم کرابوو.
فەخرەددین عەبدوڵڵا فەرماندەی لیوای پاسەوانی سنوری سلێمانی رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئاب، کەسێک لە گوندی وێنەی سەر بە قەزای پێنجوێن دەستگیر کرا، کە لە خاکی ئێرانەوە 20 کیلۆگرام زێڕی قاچاخی هێنابووە سنورەکە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوڵاتییەکە خەڵکی هەرێمە و بەنیازبووە زێڕە قاچاخەکە بەرێتە سلێمانی."
باسی لهوهشكرد، "لەئێستادا ئەو هاوڵاتییە و زێڕەکانیش رادەستی یاسا کراون."