نه‌وا
هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له رێی دوو رونكردنه‌وه‌وه یه‌كتری تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به هۆكاری نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه موچه‌خۆران موچه‌ی مانگی ئاداری ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه.
فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتونه‌ته ناوه‌ڕاستی مانگی 8 و تائێستا موچه‌ی مانگی 3ی 2020یان وه‌رنه‌گرتوه، بڕیاریشه حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتودا بڕیار له میكانیزمی دابه‌شكردن و لێبڕین یاخود لێنه‌بڕینی بدات.
له‌م نێوه‌نده‌دا دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له پاش كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی رایگه‌یاند، به‌توندی نیگه‌رانیی و ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی نه‌رێنی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌رده‌بڕێت و داوا ده‌كات به ده‌نگ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت و كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور چاره‌سه‌ربكات و رێز له ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێت.
له‌به‌رانبه‌ردا شه‌وی رابردو وه‌زاره‌تی دارایی عیراق سه‌رسوڕمانی خۆی له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ربڕی و رایگه‌یاند "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌رمی نه‌نواندووه له دۆسیه‌ی داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان".
هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات ئه‌و بڕه پارانه‌ی وه‌ك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه خه‌رج كراوه، نه‌گه‌یه‌نراوه‌ته ده‌ست فه‌رمانبه‌ره راسته‌قینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌كات كه حكومه‌تی به‌غدا چه‌ندین داواكاریی به واژووی هه‌زاران فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم پێگه‌یشتووه كه موچه‌كانیان به میكانیزمێكی بانكی به به‌غداوه ببه‌سترێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، حكومه‌تی فیدراڵی له‌چوارچێوه‌ی مافی ده‌ستوری خۆیدا بۆ پاراستنی ده‌روازه سنورییه‌كان و چاودێریكردنی داهات و گومرگه‌كان، بنه‌مای شه‌راكه‌تی خسته‌ڕو، كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی (114)ی ده‌ستوردا هاتووه بۆ گره‌نتیكردنی چاودێری ده‌روازه سنورییه‌كان له هه‌رێم، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم نه‌رمی پێویستی نه‌نواندووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه باشتره حكومه‌تی هه‌رێم په‌له بكات له پابه‌ندبون به به‌ڵێن و ئه‌ركه ده‌ستوریه‌كانییه‌وه و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بگه‌ڕێته‌وه بۆ مێزی گفتوگۆ.