نه‌وا
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عیراق ئاشكرایكرد، هێزێكى كۆماندۆى عیراقى پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منییان له پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجامداوه و سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، هێزه‌كه‌ی كۆماندۆ سه‌ربه فه‌رمانده‌یی ژورى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرایه و به هاوكارى دژه تیرۆرى هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌یه‌كیان له پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، پرۆسه‌كه له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامدراوه و له‌سه‌ر زانیارى وردى هه‌واڵگرى و لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى بووه.
وته‌بێژى فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عیراق ئاشكراشیكردوه، له پرۆسه‌كه‌دا سێ كه‌س ده‌ستگیركراون، كه به ماده‌ى 4ى تیرۆر له دادگاكانى عیراق داواكراوبون.