قایمقامی سۆران: 49 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە قەزاكە تۆماركران

14/08/2020

نەوا
قائیمقامی قەزای سۆران رایگەیاند، رۆژی هەینی لە كۆی 148 پشكنینی كۆرۆنا، 49 حاڵەتی تووشبوون لە قەزاكە تۆماركراون.
كرمانج عیزەت قائیمقامی قەزای سۆران رایگەیاند، رۆژی هەینی لە كۆی 148 پشكنینی كۆرۆنا، 49 توشبومان هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دو لە توشبوەكان خەڵكی رەواندزن و سیانی دیكەش خەڵكی خەلیفان و ئەوانی دیكە سەرجەمیان دانیشتوی ناو قەزای سۆرانن. داواشیكرد هاوڵاتیان زیاتر خۆیان بپارێزن.
ماوەیەك ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی پارێزگای هەولێر رووی لە هەڵكشان كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group