هه‌رێمى كوردستان..توشبوانی كۆرۆنا گه‌یشته‌ 20 هه‌زار و 660 كه‌س

15/08/2020

نه‌وا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی سەدان توشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا و 20 گیانلەدەستدانی تری راگەیاند، بەوەش كۆی گشتی توشبوان گەیشتوە 20 هەزار و 660 كەس.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێردا سێ‌ هەزار و 524 پشكنینی كۆرۆنا لە هەرێم ئەنجامدراوە، لە پشكنینە نوێكانیشدا 658 توشبووی دیكە تۆماركراون " هەولێر 443 – سلێمانی 128 – گەرمیان 20 – دهۆك 67".
هەروەها 179 توشبووش چاكبونەتەوە كە زۆرینەیان لە هەولێر بوون و 20 كەسی تریش گیانیانلەدەستداوە "13 لە هەولێر - 6 لە سلێمانی- یەك لە گەرمیان".
بەپێی راگەیەنراوەكە، كۆشی گشتی توشبوان گەیشتوەتە 20 هەزار و 660 كەس "هەولێر 8447 – سێلمانی 9904 – دهۆك 1686 – هەڵەبجە 623"، هەروەها تائێستاش 732 كەس گیانیان لەدەستداوە "هەولێر 232 كەس – سلێمانی 477 كەس – دهۆك 11 كەس – هەڵەبجە 12 كەس" كۆی گشتی ئەوانەشی چاكبونەتەوە گەیشتوەتە 11 هەزار و 207 كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group