نه‌وا
كیلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى پاریس سانجێرمان ئیداره‌ى یانه‌كه‌ى ئاگاداركردوه‌ته‌وه، كه وه‌رزى داهاتوو یانه‌كه جێده‌هێڵێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه، پێده‌چێت هاوینى داهاتوو مارسیلۆ دواى كاروانێكى دورودرێژ ماڵئاوایى له یانه‌ى ریاڵ مه‌درید بكات.
ماڵپه‌ڕی "تایمز"ى به‌ریتانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، مباپێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاریس سانجێرمانى توشى سه‌رسوڕمان كردوه ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى پێى راگه‌یاندون ته‌نها ئه‌م وه‌رزه یارى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا ده‌كات و وه‌رزى داهاتو جێیانده‌هێڵێت.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه وه‌ك ده‌رفه‌تێكه تا بتوانن سود له پاره‌ى فرۆشتنى یاریزانه‌كه وه‌ربگرن، چونكه مباپێ پلانى ئه‌وه‌ى هه‌یه له خولى ئینگلیزى یاخود ئیسپانى یارى بكات.
به‌پێى زانیاریه‌كانى هه‌مان رۆژنامه، مباپێ گرنگى به یانه‌ى مانچسته‌ر یۆنایتد ده‌دات و پێشتریش خۆشه‌ویستى خۆى بۆ یانه‌ى لیڤه‌رپوڵ و یۆرگن كڵۆپى راهێنه‌رى پیشانداوه، هه‌روه‌ها یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدیش ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه پاره كۆبكاته‌وه تا له وه‌رزى داهاتودا نرخى گرێبه‌سته‌كه‌ى مباپێ دابینبكات.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه، پێده‌چێت هاوینى داهاتوو مارسێلۆ دواى كاروانێكى دورودرێژ ماڵئاوایى له یانه‌ى ریاڵ مه‌درید بكات.
مارسیلۆى ته‌مه‌ن 32 ساڵ ماوه‌ى 14 ساڵه له‌گه‌ڵ یانه مه‌دریدیه‌كه یارى ده‌كات و 22 نازناوى له‌گه‌ڵدا به‌ده‌ستهێناوه، كه 4یان چامپیۆنز لیگه، به‌پێى زانیاریه‌كانیش تائێستا هیچ یانه‌یه‌ك نیازى خۆى بۆ كڕینى ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه‌كه پیشان نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به جدى بیر له رۆیشتن بكاته‌وه چه‌ند یانه‌یه‌كى گه‌وره چاویان له‌سه‌ریه‌تى به‌تایبه‌تى یانه‌ى یوڤانتۆسى ئیتاڵى، كه دوو وه‌رزه داواى مارسێلۆ ده‌كات.