لیستى نوێى ئه‌و یاریزانانه‌ى زۆرترین داهاتیان هه‌یه‌

15/09/2020 وەرزش

نه‌وا
لیۆنێل میسى ئه‌رجه‌نتینى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى سه‌رووى ریزبه‌ندى یاریزانانى تۆپى پێى جیهانى گرتوه‌ به‌ زۆرترین داهاتى ساڵانه‌ و به‌دوایشیدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، نیمار دا سیلڤا، كیلیان مباپێ و محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌بینرێن.
به‌پێى راپۆرتێكى گۆڤارى "فۆربس"ى ئه‌مریكى، ئه‌مساڵ لیۆنێل میسى ته‌مه‌ن 33 ساڵ، 126 ملیۆن دۆلارى ده‌ستده‌كه‌وێت، 92 ملیۆنى موچه‌یه‌ و 34 ملیۆنیش به‌ ریكلام، هه‌روه‌ها به‌دوایدا كریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى یوڤانتۆسى ئیتاڵى ته‌مه‌ن 35 ساڵ دێت به‌ 117 ملیۆن دۆلار ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌هره‌مه‌نده‌ی مادێرا تاكه‌ یاریزانى تۆپى پێیه‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ى بگاته‌ یه‌ك ملیار دۆلار.
به‌پێى هه‌مان راپۆرت، نیمار داسیلڤاى به‌ڕازیلى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى له‌ پله‌ى سێیه‌م دێت به‌ 96 ملیۆن دۆلار و به‌دوایشیدا كیلیان مباپێى فه‌ره‌نسى و یاریزانى هه‌مانه‌ یانه‌ به‌ 42 ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها محه‌مه‌د سه‌ڵاحى میسرى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى لیڤه‌رپوڵى ئینگلیزى له‌ پله‌ى پێنجه‌مدا ده‌بینرێت به‌ 37 ملیۆن دۆلار.
به‌دواى ئه‌وانیشدا، پۆڵ پۆگباى فه‌ره‌نسى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد به‌ 34 ملیۆن دۆلار و دواى ئه‌ویش ئه‌نتوان گریزمانى فه‌ره‌نسى و یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ 33 ملیۆن و گاریس به‌یڵى وێڵزى و یاریزانى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید به‌ 29 ملیۆن دۆلار دێن. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group