لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 500 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەوە

16/09/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی تایبەت بە پەتای كۆرۆنا بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە 754 توشبوی نوێ تۆماركراون، 26 كەسیش گیانیانلەدەستداوە، بەڵام نزیكەی 500 توشبوش چاكبونەتەوە.
بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا، 5 هەزار و 920 پشكنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامیشدا 754 توشبو تۆماركراون "208 لە هەولێر، 105 لە سلێمانی، 27 لە گەرمیان، 88 لە راپەڕین، 306 لە دهۆك و 20یش لە هەڵەبجە".
بەپێی بەیاننامەكە، 495 كەس لە توشبوانی پێشوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە و 26 توشبوش گیانیانلەدەستداوە، كە زۆرینەیان لە پارێزگای دهۆكن.
كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا گەیشتوەتە 38 هەزار و 661 كەس "14848 هەولێر، 14166 سلێمانی، 8344 دهۆك، 1303 هەڵەبجە"، هەروەها تائێستا 24 هەزار و 522 كەس چاكبونەتەوە و هەزار و 417 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group