نەجەف.. تەقینەوە لە پەیمانگەیەكی ئەمریكی روویدا

18/09/2020 عێراق

نەوا
لەشاری نەجەف بۆمبێك لە پەیمانگەیەكی ئەمریكی بۆ فێركردنی زمانی ئینگلیزی تەقیەوە.
پۆلیسی نەجەف رایگەیاند، بۆمبێكی چێنراو لە پەیمانگای ئەمریكی لەناوەڕاستی شارەكە تەقیوەتەوە.
راشیگەیاندووە، تەقینەوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی مادی لێكەوتوەتەوە.
هیچ لایەنێك تەقینەوەكەی نەگرتوەتە ئەستۆ و لێكۆڵینەوەش لەو رووداوە دەستیپێكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group